
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 27/9/2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنی باڵا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان سه‌رۆكی لیژنه و به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه و نوێنه‌ری زانكۆی كه‌ركوك (راوێژكاری لیژنه‌كه).
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له نێو ئه‌و زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه دێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات بۆ تاوتوێی كردنی ره‌شنوسی كۆتایی سیاسه‌تی گشتی بواری په‌روه‌ده و فێركردنی باڵا بۆ دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه و ئاماده‌كردنی بۆ په‌سه‌ند كردن له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه.