
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كهركوم له نوسینگه‌ی فه‌رمی خۆی رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 26/9/2016 سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز عدنان نورالدین سه‌رۆكی لیژنه و به‌ڕێزان (شێرزاد عادل و ئازاد جه‌باری )
ئه‌ندامانی لیژنه و نوێنه‌ری مشروع تقدم له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ره‌شنوسی كۆتایی سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه كرا كه له پلانی ئه‌نجومه‌ندا هاتووه بۆ دانانی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه له سه‌رجه‌م بواره خزمه‌تگوزارییه‌كان.