به‌ڕێز ئه‌لماس فازڵ ئاغا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وه‌كاڵه‌ت له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له شاندێك له پیاوانی ئاینی مه‌سیحی به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌تڕان یوسف تۆما سه‌رۆكی ئه‌ساقیفه‌ی كلدان له كه‌ركوك و سلێمانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه 18/9/2016.
ئامانج له‌م سه‌ردانه بۆ پێشكه‌ش كردنی پیرۆزبایی بوو به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه و به‌رز راگردتنی هه‌وڵ و گیانفیدایی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م هێزگانی دیكه له پێناو داكۆكی كردن له هاوڵاتیان به‌سه‌رجه‌م ئاین و نه‌ته‌وه‌كانییه‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز ئه‌ڵماس فازڵ ئاغا رۆڵ و هه‌ڵویستی برایانی مه‌سیحی به‌رز نرخاند له پارێزگای كه‌ركوك كه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یانبه‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی شاره‌كه ببێته ره‌مزی پێكه‌وه ژیان و برایه‌تی و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به هه‌وڵی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی دیكه كه‌ركووك یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی ئاسایشی و ئارامی باڵی به‌سه‌ریدا گرتوه و بووه‌ته شوێنی هه‌زاران خێزانی ئاواره.




ئامادەبووانى ئێستا 22 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.