
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌كه‌می كرد له‌سه‌ر دابینكردنی هه‌لی كار و كه‌مكردنه‌وه‌ی بێ كاری له پارێزگاكه به‌ئاماده‌بونی لیژنه‌ی دامه‌زراندن له ئه‌نجومه‌ن كه پێكهاتوبو له م.نه‌سرین وه‌هاب سه‌رۆكی لیژنه و محمد خزر ئه‌ندامی لیژنه و به‌ڕێز عه‌لی حومادی جێگری پارێزگاری كه‌ركوك بۆ كاروباری هونه‌ری و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كه‌ركوك وبه‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك و نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری كه‌ركوك و پلاندانان و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كه‌ركوك رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 5/9/2016.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ره‌وشی پارێزگاكه له بواری هه‌لی كار و چونیه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری كرا له رێگای دانانی پلانی ستراتیجی زانستی ئاینده‌یی به‌به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و دانانی بنه‌مایه‌كی داتا بۆ ئه‌و بوارانه‌ی پێویسته بۆ هاندان له‌و باره‌یه‌وه.