
لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان و منداڵان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆیدا تاوتوێی برێنی مۆچه‌ی 287 له موچه‌خۆرانی تۆڕی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.
لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی چوار شه‌ممه 15/6/2016 كۆبوونه‌وه‌ی خولای خۆی به‌ست به‌سه‌رۆكایه‌تی جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه به‌ڕێزان (له‌یلا محمد و ئه‌ندازیار رمله حمید و سلفانا بۆیا ناصر),
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت كرا كه له كارنامه‌ی لیژنه‌كه‌دا هاتووبو و له‌وانه‌ش ئه‌و نوسراوانه‌ی هاتووبون بۆ لیژنه‌كه , و بڕیاردرا له‌ریگای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه داوا بكرێت ده‌زگای شه‌هیدان لقی كه‌ركوك و لیژنه‌ی گوڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان بۆ دراسه‌ت كردنی ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌ی ئاماژه‌ی پێ كراوه له نوسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك و سه‌ردانی كردنی شوێنه‌كه , و هه‌روه‌ها له رێگای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه داوا بكرێت له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ ده‌ست نیشان كردنی نوێنه‌ری ده‌زگای چاودێری منداڵان له كه‌ركوك , و هه‌روه‌ها له رێگای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه داوا بكرێت له سه‌رۆكایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌مه‌بستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی لیژنه‌كه بۆ ئاماده‌بونیان له كاتی ده‌ست نیشان كردنی كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌بڕكردنی سڕكه‌ر له كه‌ركوك , و هه‌روه‌ها له رێگای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه داوا بكرێت له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری كه‌ركوك تاوه‌كو ئه‌نجامی ئاماری هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسایشی خۆراك بنێریت بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ولیژنه‌كه بڕیاری دا سه‌ردانی لیژنه‌ی قه‌ربوو كردنه‌وه‌ی ده‌ستی تیرۆر بكات , و هه‌ر بۆیه له رێگای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه داوا بكرێت له ده‌زگای شه‌هیدان و ده‌زگای به‌ندكراوه سیاسییه‌كان تاوه‌كو ئاماده‌بن له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێشنیار و بۆچوونانه‌یان لێ وه‌بگیرێت كه په‌یوه‌ستن به داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه‌وه , و هه‌وره‌ها له رێگای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه داوابكرێت به یه‌كلا كردنه‌وه ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ستن به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یانه‌وه , لیژنه‌كه رێككه‌وت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاودێری بڕێنی موچه‌ی ئه‌وانه بكات كه تۆری چاودێری كۆمه‌لایه‌َتی ده‌یانگرێته‌وه و ژماره‌یان 287 .