لیژنه‌ی په‌روه‌ده‌ و خوێندنی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا

لیژنه‌ی په‌روه‌ده‌ و خوێندنی باڵا له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 15/6/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز په‌روین محمد ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ئه‌و راپۆرتانه‌ كران كه‌ هاتوبوون بۆ لیژنه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ په‌روه‌رده‌ و هه‌ڵبژاردنی خاڵه‌ گرنگه‌كانی تاوه‌كو بخرێته‌ سه‌ر راپۆرتی سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه‌.