لیژنەی دامەزراندن لە ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی دەکاتەوە لە پارێزگاکە لە نێوان ئەنجومەن و فەرمانگە ودەزگا حکومییەکان بە تایبەت لە دامەزراندنەکاندا...

لیژنەی دامەزراندن لە ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک رۆژی یەک شەممە بەرواری ۱۲ی ٦ی ۲۰۱٦ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا بە سەرۆکایەتی بەڕێز تورکان شکر سەرۆکی لیژنە و بەڕێز م.نەسرین خالید جێگری سەرۆکی لیژنە و بەڕێزان (جوان حەسەن و محمد خزر ) ئەندامانی لیژنە.

لەو کۆبوونەوەدا تاوتوێی ژمارەیەک بابەت کرا و لەنێوێندا ئەو نوسراوانەی هاتوبوون بۆ لیژنەکە ، و ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان و هەروەها جەخت لەسەر گرنگی هەماهەنگی کرایەوە لە پاریزگاکە لە نێوان ئەنجومەن و فەرمانگە ودەزگا حکومییەکان بە تایبەت لە دامەزراندنەکاندا...