.jpg)
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێ شه‌ممه 31/5/2016 كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی ساهره سه‌یف ا‌لدین جێگری سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (سویتلن استیفانن و ره‌عد روشدی ) ئه‌ندامانی لیژنه .له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاوخشێندرا به نوسراوی هاتوو بۆ لیژنه‌كه و هه‌روه‌ها
رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رێز ساهره سیف ا‌لدین نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بێت له پڕۆژه‌ی لاوانی عێراقی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان وهه‌وره‌ها بڕیاردرا له رێگای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌وه داوا بكرێت له‌به‌ڕێز پارێزگاری كه‌ركوك تاوه‌كو بڕی 150 ملیون ته‌رخان بكات بۆ پێداویستییه‌كانی كه‌رتی وه‌رزش و لاوان ( به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوان و لیژنه‌ی ئۆڵومپی) و تاوتوێ كردنی چه‌ندین بابه‌تی گرنگی دیكه.