
رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 31/5/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه. لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تیشك خرایه سه‌ر راپۆرتی نوێنه‌ری لیژنه‌كه له كۆنفرانسێكی تایبه‌تدا سه‌باره‌ت دیزاینی بنه‌مایی بۆ شاری كه‌ركوك كه له لایه‌ن كۆمپانیای كه‌ركوك كوپاله‌وه هاته ئه‌نجام دان له دوای ته‌واو كردنی قۆناغی یه‌كه‌م ( قۆناغی كۆكردنه‌وه‌ی داتاكان) كه به قۆناغێكی گرنگ داده‌نرێت هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن گرێبه‌ست بكات له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكی راوێژكاری پسپور و خاوه‌ن شاره‌زایی له بواری دایزاینی بنه‌مایی هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی گرنگی دیكه له‌و كۆبوونه‌وه‌دا هاته باس كردن.