
لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی چوار شه‌ممه 30/5/2016 كۆبوونه‌وه‌ی خولای خۆی به‌ست به‌سه‌رۆكایه‌تی جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه به‌ڕێزان (له‌یلا محمد و ئه‌ندازیار رمله حمید و سلفانا بۆیا ناصر),
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت كرا كه له كارنامه‌ی لیژنه‌كه‌دا هاتووبو و له‌وانه‌ش ئه‌و نوسراوانه‌ی هاتووبون بۆ لیژنه‌كه و ناردنی راپۆرتی مانگانه‌ی چالاكییه‌كانی لیژنه‌كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وداوا بكرێت له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك تاوه‌كو ئاماری تاوانه‌كانی دژی ژنان و پیاوان بنێرێت بۆ ئه‌نجومه‌ن و تاوتوێ كردنی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجام دانی ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مناڵانه‌وه بۆ بێ باوكان و منداڵانی ئاواره.