
به ئاماده‌بونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و به‌ڕێز عبدالستار مجید وه‌زیری كشتوكاڵ له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی له ناوچه‌كه , رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 30ی 5ی 2016 به‌نداوی شێوه سور كرایه‌وه.
له وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌و پاڵپشتیه به‌رده‌وامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ شاری كه‌ركوكی به‌رز نرخاند سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه داراییه یه‌قه‌ی هه‌رێمی گرتوه به‌ڵام درێغی نه‌كردوه له پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ شاره‌كه وبه‌ناوی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوكه‌وه رۆڵ و شه‌ونه‌وخونی و گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌ی به‌رزنرخاند كه هه‌میشه داكۆكیكه‌ری راسته‌قینه بوونه له كه‌ركوك.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م پڕۆژه‌یه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاته جێبه‌جێكردن به گوژمه‌ی 11,6600,000000 دینار له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی.