لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان تاوتوێی كێشه‌ی به‌نزین و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی ده‌كات.

لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 29/5/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئه‌ندازیار(ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری) سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ سه‌ردانی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان

 و چاویان كه‌وت به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ بۆ تاوتوێ‌ كردنی كێشه‌ی به‌نزین و ئه‌و كێشانه‌ی روبه‌ڕوی هاوڵاتیان ده‌بێته‌وه‌ له‌ دابینكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان و به‌تایبه‌ت به‌نزین.