
رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 25/5/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه. لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی كه‌رتی نیشته‌جێبون كرا وتوانای دابینكردنی ژێرخان بۆ كۆمه‌ڵگاكانی نیشته‌جێبون كه له ئێستادا جێبه‌جێده‌كرێت تاوه‌كو باشترین خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیانی كه‌ركوك پێشكه‌ش بكرێت له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی رێكاره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوانه‌ی هاتووبو بۆ لیژنه‌كه له بابه‌ته جۆراوجۆره په‌یوه‌ندیداره‌كان.