لیژنه‌ی دامه‌زراندن له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌وی خولای خۆی ئه‌نجام دا

لیژنه‌ی دامه‌زراندن له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ 24/5/2016 كۆبوونه‌وه‌ی خولای خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی توركان شكر سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بوونی (م.نه‌سرین خالد) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ڕێز محمد خزر ئه‌ندامی لیژنه‌ 

له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك بابه‌ت تاوتوێ‌ كرا و له‌ نێویاندا بڕیاردرا داوا بكرێت له‌ نوسینگه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك كه‌ پێویسته‌ فه‌رمانگه‌كان هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دامه‌زراندن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی دامه‌زراندن یه‌كێك له‌ ئه‌ركه‌كانی له‌ داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگاكه‌ چاودێری كردنی دامه‌زراندنه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كان و هه‌روه‌ها تاوتوێ‌ كردنی خه‌رج نه‌كردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ دادگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دادگای كه‌ركوك له‌ كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاری دامه‌زراندنیانی په‌سه‌ند كردوه‌.هه‌وه‌ها چاوخشێندرا به‌و نوسراوانه‌ی هاتووبون بۆ لیژنه‌كه‌.