شاندێك له لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه پێكهاتوبون له به‌ڕێزان معن ابراهیم سه‌رۆكی لیژنه ومحمود محمد و ئاوات محمد ئه‌ندامانی لیژنه رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 23/5/2016 سه‌ردانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان/نوسینگه‌ی كه‌ركوكیان كرد و چاویان كه‌وت به به‌ڕێز قیس محمد به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه.
له دیدارێكدا هه‌ردوولا تاوتوێی ئه‌و كێشه و گرفته‌كانه‌یان كرد كه دێنه به‌رده‌م كاره‌كانی نوسینگه‌كه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی و چۆنییه‌تی وهه‌روه‌ها له ئێستادا كۆمسیۆن سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی تۆماركردنی داتایه و و نوێكردنه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت پڕۆسه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بایۆمتری).