لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ و پیشه‌سازی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا.

لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ و پیشه‌سازی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی دوو شه‌ممه‌ 23/5/2016 كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان نجات حسین جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ( فواد كوێخا و جه‌مال مه‌ولود و هاله‌ نورالدین) ئه‌ندامانی لیژنه‌ 

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ئه‌و بابه‌تانه‌ كران كه‌ هاتووبون بۆ لیژنه‌كه‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌ وده‌سته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وپێشنیاز كرا بخرێته‌ به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن.هه‌روه‌ها لیژنه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بابه‌تی دیكه‌ی گرنگی تاوتوێ‌ كرد.