لیژنه‌ی ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیم ئاوا ده‌كه‌ن.

شاندێكی لیژنه‌ی ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئازاد جه‌باری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌ن وبه‌ئه‌ندامێتی به‌ڕێز م.محمد كمال و به‌رێز عرفان كركوكلی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاسایش رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ 17 /5/2016 سه‌ردانی بنكه‌ی پۆلیسی ئازادییان كرد و چاویان كه‌وت به‌ عه‌قید یوسف محمد علی به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ وئه‌فسه‌رانی بنكه‌كه‌.

ئه‌م سه‌ردانه‌ دوا به‌دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ مه‌یدانیانه‌ دێت كه‌ له‌ پلانی لیژنه‌كه‌دا هاتووه‌ بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌ ئامانجی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی روبه‌ڕوی ده‌بنه‌وه‌.