.jpg)
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی پێنج شه‌ممه 19/5/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی ساهره سه‌یف ا‌لدین جێگری لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ( سویتلن استیفانن و ره‌عد روشدی ) ئه‌ندامانی لیژنه له‌گه‌ڵ لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و ناحییه‌كان كۆبووه‌وه له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كاروباره‌كان و پلانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌نجومه‌ن بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی رۆشنبیری و گه‌شت و گوزار و وه‌رزش و لاوان بۆ پارێزگای كه‌ركوك كه له نێو پلانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا هاتووه بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی بۆ بارێزگاكه بۆ سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان.
هه‌ر بۆیه لیژنه‌كه داوای له هاوڵاتیان كرد هه‌ر پێشنیار و بۆچوونێكیان هه‌یه ده‌توانن له رێگه‌ی سایتی ئه‌لیكترونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی بكه‌ن.