
شاندێك له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و وه‌زرش و لاوان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 16/5/2016
كه پێكهاتوبون له جێگری سه‌رۆكی لیژنه به‌رێز ساهره سیف ا‌لدین و به‌رێزان رعد روشدی و سویتلن استیفان ئه‌ندامانی لیژنه له‌گه‌ڵ به‌شی كاروباری هاوڵاتیانیان كۆبووه‌وه له پارێزگا له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی رێكاره یاساییه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تیان كرد به هۆڵه‌كانی وه‌رزش و له‌ش جوانی و ئه‌نته‌رنێت و بلیارد و مه‌له‌وانگه و كۆفی شۆپ و تاوتوێ كردنی چه‌ندین بابه‌تی گرنگی دیكه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ردانی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیان كرد بۆ هاوكاری عێراق (یۆنامی )و چاویان كه‌وت به‌به‌ڕێز نوێنه‌ری نوسینگه له پارێزگا.