لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بیری نه‌وتی خه‌بازه‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج.

شاندێك له‌ لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی دوو شه‌ممه‌ 9/5/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ئه‌ندازیار( ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری) سه‌رۆكی لیژنه‌ وبه‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه‌ سه‌ردانی بیری نه‌وتی خه‌بازه‌یان كرد

 بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌و زیانانه‌ی توشی بیری نه‌وتی خه‌بازه‌ بوه‌ته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ كرابووه‌ ئامانج وتیادا هه‌ردوو بیری ژماره‌ 18 و 39 كرایه‌ ئامانج وسۆتێنرا له‌ لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ , لیژنه‌كه‌ بۆچونی ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ ته‌كنیكایانه‌ی وه‌رگرد كه‌ له‌ بیری نه‌وته‌كه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ كۆژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ وچۆنێیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی.