
رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 8/5/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دڵشاد پیرۆت سه‌رۆكی لیژنه وبه‌ئاماده‌بونی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه. لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و پلاندانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ره‌وشی وه‌به‌رهێنان له ناوچه‌كه كرا و رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پڕۆژه له هه‌ردوو كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی به‌مه‌بستی دابین كردن و به‌گرخستنی ئیش و كاری ناوخۆیی زیاتر بۆ خزمه‌ت كردنی گشتی.