
لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری خانمان و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی چوار شه‌ممه 4/5/2016 كۆبوونه‌وه‌ی خولای خۆی به‌ست به‌سه‌رۆكایه‌تی جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه به‌ڕێزان (له‌یلا محمد و ئه‌ندازیار رمله حمید و سلفانا بۆیا ناصر)
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت كرا كه له كارنامه‌ی لیژنه‌كه‌دا هاتووبو و بڕیار درا مێواندارێتی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كه‌ركووكی رابیته‌ی ئیسلامی كوردی بكرێت به‌مه‌بستی ده‌ست نیشان كردنی رۆژێك بۆ ئه‌نجام دانی ئاهه‌نگێك به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی مناڵه‌وه و لیژنه‌كه رێككه‌وت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داوا بكات له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن نوسراوێكی سوپاس و پێ‌زانین ئاراسته‌ی رابیته‌ی ئیسلامی كوردی له‌پای ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ست نیشان كردنی رۆژێك بۆ سه‌ردانی كردنی ده‌زگای شه‌هیدان و به‌ندكراوه سیاسیه‌كان بۆ ته‌واو كردنی رێكاره وه‌رگیراوه‌كانی سیاسه‌تی گشتی لیژنه‌كه و هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌رك و پلانی كاری لیژنه‌كه كرا بۆ ساڵی 2016.