
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و وه‌رزش و لاوان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی چوار شه‌ممه 4/5/2016 كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی ساهره سه‌یف ا‌لدین جێگری سه‌رۆكی لیژنه و به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان ( ئه‌ڵماس فازل و سویتلن استیفانن و ره‌عد روشدی ) ئه‌ندامانی لیژنه .
له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاوخشێندرا به نوسراوی هاتوو بۆ لیژنه‌كه و پۆلێن كردنی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كار ده‌كه‌ن له بواری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و تۆماركراون له لایه‌ن ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/ فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه‌كان وهه‌روه‌ها تاوتوێی پێشنیازه‌كانی كۆنگره‌ی رۆڵی گه‌نج كرا دوای داعش له پارێزگای كه‌ركوك و دراسه‌ت كردنی وهه‌روه‌ها چاویان كه‌وت به به‌ڕێز خالد حه‌ربی نوێنه‌ری لیژنه‌ی ئۆڵومپی له كه‌ركوك و باسێك له‌سه‌ر تیپه میللییه‌كان و پێداویستییه‌كانیان كرا.