
شاندێك له لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 3/5/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز جه‌مال مه‌ولود سه‌رۆكی لیژنه و به‌رێزان ( رعد روشدی و ابراهیم خلیل و رمله حمید و سویتلن استیفان) ئه‌ندامانی لیژنه
سه‌ردانی راگرایه‌تی كولێژی كارگێری و ئابوریان كرد و چاویان كه‌وت به‌هه‌ردوو جێگری راگر له كۆلیژ بۆ كاروباری ئیداری و زانستی و تاوتوێی دارشتنی سیاسه‌تی دارایی وئابوری بۆ پارێزگاكه كرا و رۆلی كۆلێژ له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی وبه‌شداری كردنیان به بۆچون و تێڕوانینه ئاینده‌ییه‌كان له داڕشتنی سیاسه‌ته‌كه.