
شاندێك له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتیه‌كان و وه‌زرش و لاوان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری 2/5/2016 كه پێكهاتوبون له جێگری سه‌رۆكی لیژنه به‌رێز ساهره سیف ا‌لدین و به‌رێزان رعد روشدی و سویتلن استیفان ئه‌ندامانی لیژنه سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆڵومپیان كرد له كه‌ركوك
شاندی مێوان چاویان كه‌وت به‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵومپی و نوێنه‌رانی یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و چه‌ندین بابه‌ت ده‌رباره‌ی كه‌رتی وه‌رزش تاوتوێ كرا وهه‌روه‌ها شانده‌كه تاوتوێی داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی كرد له بواری وه‌رزش و لاوان‌دا له‌گه‌ڵ تاوتوێ كردنی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێنه به‌رده‌م كاری یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان و چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی.