
شاندێك له لیژنه‌ی مافی مرۆف و كاروباری ژنان و مناڵان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی دوو شه‌ممه 25/4/2016 به‌سه‌رۆكایه‌تی جوان حه‌سه‌ن سه‌رۆكی لیژنه و به‌یاوه‌ری به‌ڕێزان ئه‌ندامانی لیژنه ره‌مله حه‌مید و سلفانا بۆیا ناصر
سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارووباری هۆزه‌كانی كه‌ركوكیان كرد و چاویان كه‌وت به به‌ڕێوه‌به‌ر و نوێنه‌رانی هۆزه‌كانی كه‌ركووك به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانییه‌وه و شانده‌كه گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان هه‌ردوو لا به گرنگ زانی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ستن بۆ ژیانی هاوڵاتیانه‌وه.