
لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 3/5/2016 كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز عدنان نورالدین سه‌رۆكی لیژنه و به‌ڕێزان (شێرزاد عادل و برهان مزهر) ئه‌ندامانی لیژنه .
سه‌ره‌تا چاوخشێندرا به‌و نوسراوانه‌ی هاتووبون بۆ لیژنه‌كه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر دراسه‌ت كردنی یاسایی پارێزگاكان كه رێكنه‌خراون له هه‌رێمێكدا ژماره 21 بۆ ساڵی 2008 وپێشكه‌ش كردنی پێشنیاره‌كانیان بۆ هه‌موار كردنی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو , وهه‌روه‌ها سه‌ردانی كردنی فه‌رمانگه‌كانی شاره‌وانی و ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان له هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی خزمه‌تگوزاری.