
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره رادگه‌یه‌نێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ وه‌قفی (سونی و شیعی و مه‌سیحی)بۆ پاڵپشتی كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له پارێزگاكه له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی توركمانی و شعبی.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا هه‌ر یه‌كه له ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و هه‌رسێ سه‌رۆكی وه‌قفه‌كانی (سونی و شیعی و مه‌سیحی) له میانه‌ی به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وبه ئاماده‌بونی لیژنه‌كانی كاروباری ئاینی و دارایی و ئابوری و ئاسایش وه قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی كه‌ركوك رۆژی دووشممه به‌رواری 13ی 6ی 2016.
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و له پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به كۆتا دێت و هه‌ر یه‌كه له وه‌قفه‌كانی سونی وشیعی و مه‌سیحی هه‌ڵده‌ستن به‌و هه‌ڵمه‌ته له مزگه‌وته‌كان و حوسینیه‌كان و كه‌نیسه‌كان و دواتر ئه‌و هاوكارییانه دابه‌ش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی داكۆكی ده‌كه‌ن له شاره‌كه و خاوه‌ن شه‌هیدان و به‌دیل گیراوان و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه ئه‌وه كردوه ئه‌و گیان فیدایه‌ی ئه‌وان له پێناوی شاركه داوێنه بۆ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاره‌كه بووه به بێ جیاوازی.
سه‌باره‌ت به میكانزمی دابه‌ش كردنی ئه‌و هاوكارییانه به‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و به‌دیل گیراوان ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد میكانزمه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بێت تاوه‌كو مافی هیچیان نه‌خوریت و جیاوازی له نێوانیاندا نه‌كردرێت.




ئامادەبووانى ئێستا 17 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.