
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌ده‌وه و خوێندنی باڵای كرد به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز فه‌رحان حوسێن ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌ده‌ی گشتی كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 17ی 4ی 2017 كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاوتوێ كردنی ره‌وشی خوێندنی نه‌ته‌وه‌كان بوو له كه‌ركووك و نه‌هێشتنی فشار له‌سه‌ر هه‌ندێك له قوتابخانه‌كانی پارێزگاكه و چۆنییه‌تی به‌ره‌و پێشبردنیان و چه‌ندین بابه‌تی گرنگی تر تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه.

شاندێك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی چه‌ند كڵێسهیهكیان كرد بۆ به‌شداری كردن له‌گه‌ڵ برای مه‌سیح به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی فه‌سح (قیامه)وه رۆژی یه‌ك شه‌ممه به‌رواری 16ی 4ی 2017.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامه له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ فه‌رمانگه و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له نێو پلانی به‌ڕێزیان هاتووه بۆ چاودێری كردنی ئه‌و فه‌رمانگانه و په‌یوه‌ست به رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی بونیان هه‌یه له‌و ده‌زگایانه و كار كردن بۆ نه‌هێشتنی و چاره‌سه‌ر كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن پارێزگا و لیژنهكانییهوه. ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی دادنوسی كه‌ركووكی كرد به یاوه‌ری لیژنه‌ی ده‌ستپاكی و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگل رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 16ی 4ی 20177.




ئامادەبووانى ئێستا 10 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.