
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز بورهان مزهر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی له ئه‌نجوومه‌ن رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 2ی 5ی 2017 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشت‌وكال و ئاودێری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و سایلۆی كه‌ركووك كۆبووه‌وه بۆ تاوتوێی كردنی پلانه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێی كشتوكاڵی و چونییه‌تی كۆتایهێنان به‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕوی جوتیاران ده‌بێته‌وه به تایبه‌ت به بازار كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بڕیاری دا كار به پڕۆژه‌ی به‌تایبه‌ت كردنی كاره‌با له پارێزگاكه رابگیرێت كه وزاره‌تی كاره‌بای ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له كۆمپانیاكانی وه‌ربه‌هێنان هه‌ستاوه پێی و هه‌ردوو لیژنه‌ی وزه و پڕۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌به‌رهێنان له ئه‌نجومه‌ن سه‌رپشك كرد به تاوتوێ كردنی پڕۆژه‌كه له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانییه‌وه و پێشكه‌ش كردنی پێشنیازی تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا و ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیاندایه له لایه‌كه‌وه و به‌ره‌وه پێشبردنی كه‌رتی كاره‌باكه له لایه‌كی دیكه‌وه

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و ئاوده‌كانی و پلاندانانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركووك




ئامادەبووانى ئێستا 11 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.