
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لابردنی پارێزگاری كه‌ركووك ڕه‌تده‌كاته‌وه و به‌بڕیارێكی سه‌رپێچی كردن له ده‌ستور و زیاده‌ڕه‌وی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا وه‌سف ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی نیه. له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ژماره (386)ی هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 19/9/2017 .
له نێو بڕگه‌ی لێدوانه‌كاندا ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی داوای له سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌كان كرد به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه و جه‌ماوه‌ری كه‌ركووك زیاتر نێوانی خۆیان پته‌و كه‌ن و ده‌ست له نێو ده‌ست كه‌ن بۆ شكاندنی هه‌ر پلانێك بیه‌وێت ئاسایش و ئارامی و برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان له‌م شاره تێكدات له رێگه‌ی هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی نا به‌رپرسانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركووك ره‌وشێكی تایبه‌تی هه‌یه و پێویسته هه‌موومان بیپارێزین هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك بابه‌ت كه له خشته‌ی كاردا هاتوبوو تاوتوێ كرا و بڕیاری پێویست له باره‌یانه‌وه درا.




ئامادەبووانى ئێستا 19 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.