ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی پێشوازی ده‌كات له‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتار بێستون عادل و رێبوار ته‌ها وتاوتوێی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رانی كوردی پارێزگاكه‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك وه‌كو پارێزگاكانی دیكه‌

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن و به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازی كرد له‌ هه‌ردوو په‌رله‌مانتار بێستون عادل و رێبوار ته‌ها رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 30ی 8ی 2017

له‌ دانیشتێكدا تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌رانی كوردی پارێزگاكه‌ كرا له‌ پێناو گه‌ێشتن به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر ره‌شنوسێكی كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و كۆتایی هێنان به‌ خاڵه‌ ناكۆكه‌كان , هه‌ردوو په‌رله‌مانتار ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و بڕیار گرنگانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرد له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و داواكردن به‌ به‌شداری كردنی كه‌ركووك له‌ راپرسی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان ده‌ربڕی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای كه‌ركووكیه‌ به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه‌ و پته‌و كردنی روحی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان.