سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی خولاوی سه‌رۆكی لیژنه‌ پێكهێنراوه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كات.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی كرد له‌ ئه‌نجومه‌ن رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رواری 23/8/2017

 له‌و كۆبوونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك بابه‌تی په‌یوه‌ست به‌ چالاك كردنی رۆڵی چاودێری ئه‌نجومه‌ن كرا له‌ ژێر رۆشنایی ئه‌رك و پلانه‌كانی و چاودێری فه‌رمانگه‌ و ده‌زگاكان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سنوری پسپۆرێتی هه‌ر لیژنه‌یه‌ك كه‌ ئامانج لێی باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شكراو به‌ هاوڵاتیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له‌ پێشینه‌یان باشتركردنی هه‌لی كار و رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاولاًتیان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پلانه‌ گرنگه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بۆ ساڵی 2017.