شاهۆ نه‌ورۆڵی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات بۆ پشتگیری كردن له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌ بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان و ریفراندۆم.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 15/8/2017 وه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی پێشوزای كرد له‌ شاهۆ حسێن قادر ناسراو به‌ شاهۆ نه‌ورۆڵی كه‌ له‌ هه‌لبجه‌وه‌ هاتووبوو بۆ شاری كه‌ركووك.

ئامانج له‌م سه‌ردانه‌ بۆ پشتگیری كردن بوو له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌ بابه‌تی هه‌ڵكردنی كوردستان و گه‌یاندنی ئاڵای ئاشتی له‌ هه‌ڵبجه‌وه‌ به‌ هاوڵاتیانی شاری كه‌ركووك به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه‌