ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پلانی پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازداكراوه‌كان له‌ تیرۆریستان په‌سه‌ند كرد بۆ گه‌ره‌نتی گه‌ڕاننه‌وه‌ی ئاواره‌كان

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره‌ (383)ی خۆی ئه‌نجام دا به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 25/7/2017 به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌رانی لیسته‌كان و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی قه‌زاو ناحییه‌كان له‌ هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.

 له‌و كۆبوونه‌وه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ تاوتوێ‌ كران كه‌ له‌ خشته‌ی كۆبوونه‌وه‌كدا هاتوبوو له‌وانه‌ش ئه‌و نوسراوه‌ی هاتوبوو له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پلاندانان و چاودێری/پارێزگای كه‌ركووك پاڵپشت به‌ نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی/فه‌رمانگه‌ی موازه‌نه‌ له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی پرۆژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ ئازداكراوه‌كان له‌ تیرۆریستان بۆ گه‌ره‌نتی گه‌ڕاننه‌وه‌ی ئاواره‌كان. لیژنه‌ی پرۆژه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌ن پێشنیاز و رونكردنه‌وه‌كانیان پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژانه‌ی هاتوبوو له‌ پلانه‌كه‌ و له‌ دوای گوێ‌ گرتن له‌ ئه‌ندامان ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پلانه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد كه‌ پێك دێت له‌ ئاودانكردنه‌وه‌ وچاككردنه‌وه‌ی بیناكان و دامه‌زراوه‌كانی ئاو و كاره‌با حكومییه‌كانی پارێزگاكه‌ و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگان و له‌ قه‌زاو و ناحییه‌كان وچاككردنه‌وه‌ی رێگاكان و قیرتاوكردنی و كڕینی كه‌ره‌سته‌ و پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كان.