ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكال و ئاودێری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و سایلۆی كه‌ركووك تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات بۆ وه‌رزی نوێی كشتوكاڵی و چونییه‌تی كۆتایهێنان به‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕوی جوتیاران ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز بورهان مزهر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵی له‌ ئه‌نجوومه‌ن رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ به‌رواری 2ی 5ی 2017 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كشتوكال و ئاودێری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و سایلۆی كه‌ركووك كۆبووه‌وه‌ بۆ تاوتوێی كردنی پلانه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێی كشتوكاڵی و چونییه‌تی كۆتایهێنان به‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕوی جوتیاران ده‌بێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت به‌ بازار كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.