
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامه له سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی بۆ فه‌رمانگه و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان كه له نێو پلانی به‌ڕێزیان هاتووه بۆ چاودێری كردنی ئه‌و فه‌رمانگانه و په‌یوه‌ست به رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان و ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی بونیان هه‌یه له‌و ده‌زگایانه و كار كردن بۆ نه‌هێشتنی و چاره‌سه‌ر كردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن پارێزگا و لیژنه‌كانییه‌وه. ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی دادنوسی كه‌ركووكی كرد به یاوه‌ری لیژنه‌ی ده‌ستپاكی و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگل رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رواری 16ی 4ی 20177.
ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی له نزیكه‌وه گوێی كرد له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه و دادنوسه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كار و خزمه‌تگوزارییانه‌ی فه‌رمانگه پێشكه‌شی كردوه له پێناو پێشكه‌ش كردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به تایبه‌ت ئاسانكردنی رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان هه‌ر بۆیه فه‌رمانگه‌كه به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنیت و له‌وانه‌ش نه‌گونجاوی بیناكه‌یان و زۆری سه‌ردانی هاوڵاتیان و كه‌می كادر به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆی چاودێری كردنی كێشه و به‌ربه‌سته‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پارێزگا له دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له وه‌زاره‌تی داد گرد كه ده‌زگاكانی له كه‌ركووك پیشت گوێ خستوه ، هه‌وره‌ها كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ماندوبوونی هاوڵاتیانی له كاتی سه‌ردانی كردنیان بۆ فه‌رمانگه گرنگه‌كانی و په‌له كردن له رایی كردنی مامه‌ڵه‌كانیان.




ئامادەبووانى ئێستا 23 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.