
به ئامانجی پێشكه‌ش كردنی پیرۆزبایی و پاڵپشتی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له پارێزگاكه شاندێك له ئه‌نجومه‌نی گشتی رێكخراوه‌كان بۆ پرسه نیشتیمانییه‌كان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیان كرد وله لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان لێ كرا رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 13ی 4ی 2017
شانده‌كه پیرۆزبایی و پاڵپشتی بڕیاره میژووییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی كرد له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك كه ئاڵای شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانه به‌بێ جیاوازی و هه‌ڵكردنی ئاڵا له كه‌ركووك به هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سفیان كرد شانده‌كه قه‌ڵغانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كرد بۆ به‌زر راگرتنی بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك و له پای ئه‌و هه‌وڵه‌یان له خزمه‌ته‌ت كردنی هاوڵاتیانی كه‌ركووك به بێ جیاوازی.
بو بينينى فيديو....
https://www.youtube.com/watch?v=NpBuEt_7UqI&feature=youtu.be