
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی پرۆژه‌كان وپلاندانانی ستراتیجی و وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی پلاندانان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانی و وه‌به‌رهێنان و له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ پارێزگاكه رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 12ی 4ی 2017.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا تاوتوێی ئاماده‌ركاری نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ پارێزگای كه‌ركووك و تێڕوانینه ئاینده‌ییه‌كان بۆ هه‌له‌كانی وه‌به‌رهێنان كرا و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه پێویسته ئه‌م پڕۆژه ستراتیجیه به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجام بدرێت و تیڕوانینی روون دابنرێت بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كه پارێزگاكه پێویستی پێیه‌تی و ئه‌و هه‌له وه‌به‌رهێنانه‌ی بوونیان هه‌یه و ده‌توانرێت له رێگایانه‌وه وه‌به‌رهێنانی بیانی و ناوخۆیی رابكێشیت بۆی.




ئامادەبووانى ئێستا 12 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.