
شاندێكی باڵا له پارتی چاكسازی توركمانی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی كرد به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز عه‌بدولقادر بازرگان سه‌رۆكی حیزب و شاندی یاوه‌ری و له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان لێ كرا رۆژی چوار شه‌ممه 5ی 4ی 2017.
ئامانج له‌م سه‌ردانه بۆ پشتگیری و به‌رزنرخاندنی بڕیاره مێژوییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئیداره‌ی كه‌ركووك بوو به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له سه‌ر دام و ده‌زگاكانی پارێزگاكه وشاندی توركمانی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه ئاڵای كوردستان ئاڵای سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كوردستان و كه‌ركووكه به‌بێ جیاوازی و ئه‌و گیانفیدایه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشكه‌شیان كردوه و له ژێر ئاڵای كوردستاندا توركمان به ئاشتی و ئارامی ده‌ژێت له‌گه‌ڵ برایانی كورد و پێكهاته‌كانی دیكه.




ئامادەبووانى ئێستا 25 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.