شاندێكی باڵا له‌ نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كات و پاڵپشتی ته‌واوی خۆی ده‌ره‌بڕێت بۆ بڕیاری هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ پارێزگاكه‌.

شاندێكی باڵا له‌ نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیان كرد به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز ته‌ها به‌رواری و شاندی یاوه‌ری وله‌ لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان لێ‌ كرا رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 5ی 4ی 2017.

شانده‌كه‌ په‌یامی پیرۆزبایی و پاڵپشتی به‌ڕێز نێچیرفان بارزانی جێگری پارتی دیموكراتی كوردستانی گه‌یانده‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و ئیداره‌ی كه‌ركووك بۆ ئه‌و بڕیاره‌ میژوویه‌ی دایان به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك شان به‌ شانی ئاڵای عێراق و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ببێته‌ مایه‌ی پته‌و كردنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیانی نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك.