شاندێك له‌ حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی كه‌ركووك ده‌كات بۆپاڵپشتی كردنی بڕیاری هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ پارێزگاكه‌.

شاندێك له‌ حیزبی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی كه‌ركووكیان كرد بۆپاڵپشتی كردنی بڕیاری هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له‌ پارێزگاكه‌ وله‌ لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان لێ‌ كرا رۆژی چوار شه‌ممه‌ به‌رواری 5ی 4ی 2017.

 شانده‌كه‌ پیرۆزبایی و پاڵپشتی بڕیاره‌ میژوویه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی كرد له‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان  له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك شان به‌ شانی ئاڵای عێراق و پاڵپشتی ته‌واوی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ گرنگه‌ كه‌ به‌ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ وه‌سفیان كرد بۆ هاوڵاتیان كوردستان به‌ گشتی و كه‌ركووك به‌ تایبه‌تی.