
به ئامانجی پێشكه‌ش كردنی پیرۆزبایی و پاڵپشتی له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركووك تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی ئاڵای كوردستان له پارێزگاكه شاندێك له ده‌زگای پاراستنی ئاڵای كوردستان كه باره‌گایان له پارێزگای دهۆكه سه‌ردانی كه‌ركووكیان كرد وله لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پێشوازییان لێ كرا رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری 5ی 4ی 2017.
شانده‌كه پیرۆزبایی و پاڵپشتی بڕیاره میژووییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكی كرد له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگاكانی كه‌ركووك شان به شانی ئاڵای عێراق كه داكۆكیكه‌ری راسته‌قینه‌یه له‌سه‌رجه‌م پێكهاته و چینه‌كانی هاوڵاتی عێراقی به‌بێ جیاوازی.