
به ئاماده‌بونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ولیژنه‌ی په‌روه‌ده‌ی له ئه‌نجومه‌ن و مامۆستایان و سه‌رپه‌رشتیان وه له‌ژێر چاودێری لیژنه‌ی په‌روه‌ده‌و فێركردن له ئه‌نجومه‌ن ,
ناوه‌ندی كه‌ركووكی رێكخراوی قوتابیانی كوردستان ، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن هه‌ستا به ئه‌نجام دانی كۆنفڕانسێكی په‌روه‌ده‌یی له ژێر ناونیشانی (قه‌تابیان نه‌وه‌ی دوارۆژن) رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 18/8/2016 .له وته‌یه‌كدا ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی رۆڵ و شه‌ونه‌خونی و گیانی فیدایی پێشمه‌رگه‌ی به‌رزنرخاند و هیوای خواست ئه‌نجامی كۆنفراِنسه‌كه به‌كۆمه‌ڵیك پێشنیاز و بۆچون و راسپارده‌ی باش كۆتایی پێ بێت و سود بگه‌یه‌نێته كه‌رتی په‌روه‌رده به تایبه‌ت له شاری كه‌ركوك.