
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌سه‌رجه‌م ئه‌و دۆخانه‌ی ده‌گوزه‌رێت له ناحییه‌كه و ئه‌و كێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی دێته پێش پرۆسه‌ی پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری به هاوڵاتیان
,ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 15/8/2016 سه‌ردانی ناحییه‌ی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر به قه‌زای دوبزی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌كه كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناحییه‌كه و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای دوبز.
له‌و دیداره‌دا سه‌رجه‌م ئه‌و دۆخانه تاوتوێ كران به تایبه‌ت خزمه‌تگوزاری وكاریگه‌ری قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و وه‌ستاندنی.
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی گوێی گرد له‌و كێشانه‌ی بونیان هه‌یه له ناحییه‌كه و به‌ڕێزیان به‌ڵێنی دا له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی شاره‌كه چاودیری كێشه و گرفته‌كانی ناحیه‌كه بكات له پێناو دابینكردنی پێداویستییه گرنگه‌كان و هه‌روه‌ها رۆڵ و گیانفیدایی پێشمه‌رگه‌ی به‌رزنرخاند له پاراستنی ناوچه‌كه و پارێزگاكه له هه‌ڕشه‌كانی تیرۆریستانی داعش.