
ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك رۆژی یه‌ك شه‌ممه 24/7/2016 له نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن وبه‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی ڕه‌وشی ئێستایی خزمه‌تگوزاری و ئابوری و ئه‌منی شاره‌كه‌یان كرد.
به‌ڕێز پارێزگاری كه‌ركوك تیشكی خسته سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌نجامی دابوو بۆ به‌غدا و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی و تاوتوێ كردنی چه‌ندین بابه‌تی گرنگ په‌یوه‌ست به پارێزگاكه.له‌و دیداره‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پارێزگای كه‌ركوك جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵویستی نێوان هه‌ردولا كرده‌وه له پێناو پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزارییه بنه‌ماییه‌كان به هاوڵاتیان كه‌ركوك و ده‌رچون له‌م قه‌یرانه‌ی له ئێستادا به‌رۆكی وڵاتی گرتووه .