
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك داوای كرد له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكاری عێراق (یۆنامی) هاوكاری پارێزگاكه بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه ئازاد كراوه‌كانی خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی جدی نیه له گه‌ڕانه‌وه‌یان و هه‌روه‌ها هه‌وڵ هه‌یه بۆ گۆڕینی سیاسه‌تی دیمۆگرافی پارێزگاكه كه ماده‌ی 140ی ده‌یگرێته‌وه و داوای كرد له نزیك ناوچه‌كانی خۆیان كه‌مپیان بۆ بكرێته‌وه نه‌ك له كه‌ركوك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورسایی زۆریان له‌سه‌ر كه‌ركوك به‌جێهێشتوه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیارندا.
له میانه‌ی پێشوازی كردنی له جورجی بوستن جێگری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 19/7/2016 و شاندی یاوه‌ری هات.له دیدارێكدار به ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه كرا كه په‌یوه‌ستن به كه‌یسی ئاواره‌كانه‌وه وتاوتوێ كردنی چه‌ندین بابه‌تی گرنگی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌و مه‌له‌فه .




ئامادەبووانى ئێستا 29 میوان و هیچ ئەندامێک




| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.