
ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ر لایه‌ك بیه‌وێت خێزانی ئاواره له كه‌ركوك جێگیر بكات روبه‌ڕوی توندترین رێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه چونكه ده‌بێته هۆی گۆڕینی سیاسه‌تی دیموگرافی شاره‌كه و داوای له ئیداره‌ی پارێزگا كرد زه‌مینه‌سازی بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه ئازاد كراوه‌كانی خۆیان له ژێر رۆشنایی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و داوای له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له نزیك ناوچه‌كانی خۆیان كه‌مپیان بۆ بكه‌نه‌وه نه‌ك له كه‌ركوك.
له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (367)ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 19/7/2016 وه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لیست و قه‌واره سیاسیه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌دێی و شارۆچكه‌كانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هاته ئه‌نجام دان.هه‌روه‌ها ئه‌ندازیار تاڵه‌بانی داوای كرد له حكومه‌تی ناوه‌ندی په‌له بكات له دابینكردنی ده‌وا بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك به‌تایبه‌ت دژه دوپشكه و مار , دوای ئه‌و روداوه‌ی كه بوه هۆی گیان له ده‌ستدانی دوو هاوڵاتی به هۆی پێدانی دوپشكه‌وه هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان داوای له هاوڵاتیانی شاره‌كه كرد هاوكاربن بۆ كه‌م سه‌رف كردنی وزه‌ی كاره‌با و ئاو به تایبه‌ت له‌م وه‌رزه‌دا , هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌ن چه‌ندین بابه‌تی گرنگی دیكه‌ی تاوتوێ كرد.