
به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییه‌كان و ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عێراق و وسه‌ركرده و به‌رپرسانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له پارێزگاكه له هۆَلی سه‌نته‌ری مه‌شقی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تێكه كۆنگره‌یه‌كی فراوانی ئه‌نجام دا له ژێر ناونیشانی پێكه‌وه بۆ ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی دوای داعش و رزگاربوون له بیری توندڕه‌وی رۆژی سێ شه‌ممه به 15/ 11/ 2016.

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری دا بڕێك پاره ته‌رخان بكرێت له بودجه‌ی پترۆدۆلار (مانگانه)بدرێته ئه‌و مامۆستایانی له قوتابخانه‌كانی كه‌ركوك ده‌وام ده‌كه‌ن و سه‌ر به میلاكی هه‌رێمی كوردستانن و لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت له لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ئیداره و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی كوردی بۆ تاتوێ كردنی میكانزمی جێبه‌جێكردنی بڕِیاره‌كه و دانانی رێكخستنه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و توێژه.

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه 9/11/2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی و ئابوری كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.

ئه‌ندازیار رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پشتگیری ته‌واوی ده‌سته‌كانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌كات ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌میلاكی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌ریم ودانیشتوی شاری كه‌ركووكن و دوپاتیشی كرده‌وه كه هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجومه‌ن به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركووك به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بابه‌تی موچه‌ی كارمه‌ندانی په‌روه‌رده‌ی كوردستان له هاوڵاتیانی پارێزگاكه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی .

ئه‌ندازیار ڕێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له نوسینگه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن رۆژی چوار شه‌ممه 9 /11 /2016 له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌وت و وزه كۆبووه‌وه به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.




ئامادەبووانى ئێستا 17 میوان و هیچ ئەندامێک



.jpg)
| الثلاثاء | +31° | +21° | |
| الأربعاء | +33° | +20° | |
| الخميس | +31° | +16° | |
| الجمعة | +28° | +12° | |
| السبت | +31° | +15° | |
| الأحد | +33° | +15° |
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
© 2016.