
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره(385)ی خۆی هات به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندازیار ڕێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 12/9/2017 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و نوێنه‌رانی لیسته‌كان و قه‌واره سیاسییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌ماهه‌نگكارانی ئه‌نجومه‌نه‌كانی قه‌زاو ناحییه‌كان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
کۆبوونەوەکە تاوتوێی بابەتی مولیدە ئەهلییەکان و میکانزمی چاودێری و سەرپەرشتی کردنیان لە ژێر ڕۆشنایی داواکاری نوسینگەی جێگری پارێزگار و سەرۆکی لیژنەی باڵای مولیدە ئەهلییەکان کە تیایدا هاتووە ئەنجومەنی پارێزگا مەلەفی مولیدەکان وەربگرێت. لە دوای تاوتوێ کردنی بابەتەکە لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوه بڕیاردرا تەکلیفی لیژنەکانی ( خزمەتگوزاری و وزە ودارایی و ئاسایش ) بکرێت دراسەتی بابەتەکە بکرێت و پێشنیاز بکرێت و بخرێتە بەردەم ئەنجومەن بۆ بڕیاردان لەسەری..